سورەتی ٣٦
سورەتی یاسین
سُورَةُ يسٓ
مەککی · ٨٣ ئایەت · Yaseen
گوێگرتن لە سورەتەکە
بە دەنگی قورئانخوێن ئیدریس ئەبکەر
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ يسٓ١
تەفسیری ئاسان
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده.
وَٱلْقُرْءَانِ ٱلْحَكِيمِ٢
تەفسیری ئاسان
سوێند به‌و قورئانه‌ی که هه‌موو فه‌رمانێکی له شوێنی خۆیایه‌تی...
إِنَّكَ لَمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ٣
تەفسیری ئاسان
به‌ڕاستی تۆ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) له فرستاده و پێغه‌مبه‌رانیت...
عَلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ٤
تەفسیری ئاسان
له‌سه‌ر ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروستیت.
تَنزِيلَ ٱلْعَزِيزِ ٱلرَّحِيمِ٥
تەفسیری ئاسان
ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن زاتێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و میهره‌بانه‌وه دابه‌زیووه و ڕه‌وانه کراوه...
لِتُنذِرَ قَوْمًۭا مَّآ أُنذِرَ ءَابَآؤُهُمْ فَهُمْ غَٰفِلُونَ٦
تەفسیری ئاسان
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل و هۆزێکی پێ بێ‌دار بکه‌یته‌وه که باو‌و باپیرانیان بێ‌دار نه‌کراونه‌ته‌وه‌و بێ ئاگایی و نه‌شاره‌زایی ماونه‌ته‌وه.
لَقَدْ حَقَّ ٱلْقَوْلُ عَلَىٰٓ أَكْثَرِهِمْ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ٧
تەفسیری ئاسان
سوێند به خوا به ڕاستی بڕیاری خوا هاته دی له‌سه‌ر زۆربه‌یان که دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌ین لێیان، له‌به‌ر ئه‌وه ئیمان و باوه‌ڕ ناهێنن (به‌هۆی سه‌رسه‌ختی و گوێ نه‌گرتنیانه‌وه).
إِنَّا جَعَلْنَا فِىٓ أَعْنَٰقِهِمْ أَغْلَٰلًۭا فَهِىَ إِلَى ٱلْأَذْقَانِ فَهُم مُّقْمَحُونَ٨
تەفسیری ئاسان
به‌ڕاستی هه‌ر ده‌ڵێیت ئێمه کۆت و زنجیرمان کردۆته گه‌ردنیان و له ژێر چه‌ناگه‌یان توندکراوه و به ناچاری سه‌ریان به‌رز ڕاگیراوه و ئه‌م لاولایان پێناکرێت و به‌رپێی خۆیان نابینن.
وَجَعَلْنَا مِنۢ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ سَدًّۭا وَمِنْ خَلْفِهِمْ سَدًّۭا فَأَغْشَيْنَٰهُمْ فَهُمْ لَا يُبْصِرُونَ٩
تەفسیری ئاسان
هه‌روه‌ها به‌ربه‌ستمان له به‌رده‌میانه‌وه و له پشتیانه‌وه داناوه، په‌رده‌شمان هێناوه به‌سه‌ر چاویاندا (مه‌به‌ست ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌شه که له ده‌روونیاندا هه‌یه و نایه‌ڵێت ڕێگه‌ی ڕاست بدۆزنه‌وه) ئیتر ئه‌وانه حه‌ق و ڕاستی نابینن.
وَسَوَآءٌ عَلَيْهِمْ ءَأَنذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنذِرْهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ١٠
تەفسیری ئاسان
ئه‌وانه چونیه که بۆیان، بێداریان بکه‌یته‌وه یان بێداریان نه‌که‌یته‌وه، هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن.
إِنَّمَا تُنذِرُ مَنِ ٱتَّبَعَ ٱلذِّكْرَ وَخَشِىَ ٱلرَّحْمَٰنَ بِٱلْغَيْبِ ۖ فَبَشِّرْهُ بِمَغْفِرَةٍۢ وَأَجْرٍۢ كَرِيمٍ١١
تەفسیری ئاسان
بێگومان تۆ ته‌نها ده‌توانیت ئه‌وانه بێ‌دار بکه‌یته‌وه که شوێنی قورئان و به‌رنامه‌ی خوا که‌وتوون، له په‌نهانیشدا له خوا ده‌ترسن، به‌و هۆیه‌وه مژده‌ی لێخۆشبوو‌ن و پاداشتی بایه‌خدار و به‌نرخ بده به‌و جۆره که‌سانه.
إِنَّا نَحْنُ نُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ وَنَكْتُبُ مَا قَدَّمُوا۟ وَءَاثَٰرَهُمْ ۚ وَكُلَّ شَىْءٍ أَحْصَيْنَٰهُ فِىٓ إِمَامٍۢ مُّبِينٍۢ١٢
تەفسیری ئاسان
بێگومان هه‌ر ئێمه مردووه‌کان زیندوو ده‌که‌ینه‌وه، هه‌رچی کردوویانه و ده‌یکه‌ن تۆماری ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ ئاسه‌واره‌کانیشیاندا، هه‌موو شتێکمان له کتێبێکی ئاشكرادا (تۆمارگه‌ی تایبه‌تدا) به‌وردی تۆمار و ئامارکردووه.
وَٱضْرِبْ لَهُم مَّثَلًا أَصْحَٰبَ ٱلْقَرْيَةِ إِذْ جَآءَهَا ٱلْمُرْسَلُونَ١٣
تەفسیری ئاسان
نموونه‌یان بۆ بهێنه‌ره‌وه به خه‌ڵكی شاری (انطاکیة) کاتێک ده‌سته‌یه‌ک پێغه‌مبه‌ریان بۆ هات.
إِذْ أَرْسَلْنَآ إِلَيْهِمُ ٱثْنَيْنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍۢ فَقَالُوٓا۟ إِنَّآ إِلَيْكُم مُّرْسَلُونَ١٤
تەفسیری ئاسان
سه‌ره‌تا دووانمان بۆ ڕه‌وانه کردن، که‌چی بروایان پێنه‌کردن، ئێمه‌ش سێهه‌مێکمان بۆ پشتگیریان ڕه‌وانه کرد، هه‌موویان وتیان: ئێمه بێگومان بۆ لای ئێوه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه ڕه‌وانه کراوین.
قَالُوا۟ مَآ أَنتُمْ إِلَّا بَشَرٌۭ مِّثْلُنَا وَمَآ أَنزَلَ ٱلرَّحْمَٰنُ مِن شَىْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا تَكْذِبُونَ١٥
تەفسیری ئاسان
خه‌ڵکه‌که وتیان: ئێوه ته‌نها ئاده‌میزادێکن وه‌کو ئێمه، خوای میهره‌بانیش هیچ شتێکی ڕه‌وانه نه‌کردووه، ئێوه هه‌ر درۆ ده‌که‌ن.
قَالُوا۟ رَبُّنَا يَعْلَمُ إِنَّآ إِلَيْكُمْ لَمُرْسَلُونَ١٦
تەفسیری ئاسان
پێغه‌مبه‌ره‌کان وتیان: په‌روه‌ردگارمان خۆی چاک ده‌زانێت ئێمه به‌ڕاستی بۆ لای ئێوه ڕه‌وانه کراوین به پێغه‌مبه‌رایه‌تی.
وَمَا عَلَيْنَآ إِلَّا ٱلْبَلَٰغُ ٱلْمُبِينُ١٧
تەفسیری ئاسان
ته‌نها ئه‌وه‌شمان له‌سه‌ره که به ڕوون و ئاشکرا په‌یمانی خواتان پێ ڕابگه‌یه‌نین.
قَالُوٓا۟ إِنَّا تَطَيَّرْنَا بِكُمْ ۖ لَئِن لَّمْ تَنتَهُوا۟ لَنَرْجُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌۭ١٨
تەفسیری ئاسان
خه‌ڵکه‌که وتیان: ئێمه به ڕاستی به‌هاتنتان تووشی نه‌گبه‌تی بووین، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنن و کۆڵ نه‌ده‌ن، به‌رد بارانتان ده‌که‌ین و له لایه‌ن ئێمه‌وه توشی ئازارێکی به ئێش ده‌بن.
قَالُوا۟ طَٰٓئِرُكُم مَّعَكُمْ ۚ أَئِن ذُكِّرْتُم ۚ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌۭ مُّسْرِفُونَ١٩
تەفسیری ئاسان
پێغه‌مبه‌ره‌کان وتیان: ئێوه نه‌گبه‌تی و شوومیتان له‌گه‌ڵ خۆتاندایه (به‌هۆی بێ باوه‌ڕیتانه‌وه)، ئایا ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری و یاداوه‌ری بکرێن ئه‌وه ده‌بێته نه‌گبه‌تی و شووم بۆتان؟! نه‌خێر، وانییه، ئێوه هه‌ر خۆتان قه‌وم و هۆزێکی سه‌ره‌ڕۆن و له گوناهدا ڕۆچوون بۆیه شووم و نه‌گبه‌تی یه‌خه‌ی گرتوون.
وَجَآءَ مِنْ أَقْصَا ٱلْمَدِينَةِ رَجُلٌۭ يَسْعَىٰ قَالَ يَٰقَوْمِ ٱتَّبِعُوا۟ ٱلْمُرْسَلِينَ٢٠
تەفسیری ئاسان
ئه‌وسا له‌وپه‌ڕی شاره‌وه پیاوێکی ئیماندار به‌په‌له، به گورج و گۆڵی هات و وتی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه ڕاست ده‌که‌ن، ئه‌م فرستادانه ڕاست ده‌ڵێن شوێنیان بکه‌ون، بڕوایان پێ بکه‌ن، ئیمانیان پێ بهێنن...
ٱتَّبِعُوا۟ مَن لَّا يَسْـَٔلُكُمْ أَجْرًۭا وَهُم مُّهْتَدُونَ٢١
تەفسیری ئاسان
شوێنی ئه‌و که‌سانه بکه‌ون که پاداشت و کرێتان لێ داوا ناکه‌ن، ئه‌وانه هیدایه‌ت دراون و له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروستن.
وَمَا لِىَ لَآ أَعْبُدُ ٱلَّذِى فَطَرَنِى وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ٢٢
تەفسیری ئاسان
دیاره خه‌ڵکه‌که کردویانه به گاڵه، بۆیه پیاو چاکه‌که وتوویه‌تی: جا ئه‌وه بۆچی من ئه‌و زاته نه‌په‌رستم که به‌دی هێناوم، ئێوه‌ش خه‌ڵکینه هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌برێنه‌وه.
ءَأَتَّخِذُ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةً إِن يُرِدْنِ ٱلرَّحْمَٰنُ بِضُرٍّۢ لَّا تُغْنِ عَنِّى شَفَٰعَتُهُمْ شَيْـًۭٔا وَلَا يُنقِذُونِ٢٣
تەفسیری ئاسان
ئایا ڕه‌وایه له جیاتی خوا چه‌ند په‌رستراوێکی تر بۆ خۆم بڕیار بده‌م که هیچیان به‌ده‌ست نیه خۆ ئه‌گه‌ر خوای میهره‌بان بیه‌وێت تووشی ناخۆشیه‌که‌م بکات، تکاو پاڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌رستراوانه هیچ سوودێکم پێ ناگه‌یه‌نن و فریام ناکه‌ون و ڕزگارم ناکه‌ن.
إِنِّىٓ إِذًۭا لَّفِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍ٢٤
تەفسیری ئاسان
بێگومان من ئه‌گه‌ر شتی وا بکه‌م، ئه‌و کاته من له گومڕاییه‌کی ئاشكرا ده‌بم.
إِنِّىٓ ءَامَنتُ بِرَبِّكُمْ فَٱسْمَعُونِ٢٥
تەفسیری ئاسان
به ڕاستی من بڕیارم داوه که ئیمان به په‌روه‌ردگارتان بهێنم، با چاک گوێتان لی بێت.
قِيلَ ٱدْخُلِ ٱلْجَنَّةَ ۖ قَالَ يَٰلَيْتَ قَوْمِى يَعْلَمُونَ٢٦
تەفسیری ئاسان
(دیاره، خوانه‌ناسان په‌لاماریان داوه و شه‌هیدیان کردووه) بۆیه پێی وتراوه: فه‌رموو بۆ ناو به‌هه‌شت، له‌وێشه‌وه هه‌ر دڵسۆزانه وتویه‌تی: خۆزگه قه‌ومه‌که‌م بیازنانیایه سه‌رئه‌نجامی ئیمان چۆنه و که‌وتومه‌ته ناو چ ناز و نیعمه‌تێکه‌وه.
بِمَا غَفَرَ لِى رَبِّى وَجَعَلَنِى مِنَ ٱلْمُكْرَمِينَ٢٧
تەفسیری ئاسان
به‌هۆی ئه‌وه‌وه که په‌روه‌ردگارم لێم خۆشبووه و خستمیه ڕیزی ڕێزلێگیراوانه‌وه.
۞ وَمَآ أَنزَلْنَا عَلَىٰ قَوْمِهِۦ مِنۢ بَعْدِهِۦ مِن جُندٍۢ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ٢٨
تەفسیری ئاسان
خوا ده‌فه‌رمێت: وه‌نه‌بێت هیچ له‌شکرێکمان له ئاسمانه‌وه ناردبێته خواره‌وه بۆ سه‌ر هۆزه‌که‌ی دوای شه‌هیدکردنی، وه‌نه‌بێت هیچ له‌شکرێکمان ڕه‌وانه کردبێت بۆ له‌ناو‌بردنیان.
إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةًۭ وَٰحِدَةًۭ فَإِذَا هُمْ خَٰمِدُونَ٢٩
تەفسیری ئاسان
به‌ڵکو ته‌نها یه‌ک ده‌نگی گه‌وره‌و شریخه‌یه‌کی به‌هێز نه‌بێت هیچی تر نه‌بوو، جا ئه‌وان ده‌ستبه جێ مردن خامۆش بوون.
يَٰحَسْرَةً عَلَى ٱلْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ٣٠
تەفسیری ئاسان
په‌شیمانی و داخ و ناڵه دابارێته سه‌ر ئه‌و به‌ندانه، هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن.
أَلَمْ يَرَوْا۟ كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ ٱلْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ٣١
تەفسیری ئاسان
ئائه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه، خۆ هه‌رگیز ناگه‌رێنه‌وه نه‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا.
وَإِن كُلٌّۭ لَّمَّا جَمِيعٌۭ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ٣٢
تەفسیری ئاسان
که‌سیان نی یه له‌و له‌ناو براوانه که لای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه نه‌کرێن.
وَءَايَةٌۭ لَّهُمُ ٱلْأَرْضُ ٱلْمَيْتَةُ أَحْيَيْنَٰهَا وَأَخْرَجْنَا مِنْهَا حَبًّۭا فَمِنْهُ يَأْكُلُونَ٣٣
تەفسیری ئاسان
له به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرای خوا بۆ ئه‌و خه‌ڵکه: زه‌وی مردووه که به‌هۆی ئاوی بارانه‌وه زیندووی ده‌که‌ینه‌وه، دانه‌وێڵه لێ په‌یدا ده‌کرین که لێی ده‌خۆن.
وَجَعَلْنَا فِيهَا جَنَّٰتٍۢ مِّن نَّخِيلٍۢ وَأَعْنَٰبٍۢ وَفَجَّرْنَا فِيهَا مِنَ ٱلْعُيُونِ٣٤
تەفسیری ئاسان
هه‌روه‌ها جۆره‌ها باخاتی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنین، له دارخورما و چه‌ند جۆری ترێ، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها کانیاویشمان تیایدا هه‌ڵقوڵاندووه....
لِيَأْكُلُوا۟ مِن ثَمَرِهِۦ وَمَا عَمِلَتْهُ أَيْدِيهِمْ ۖ أَفَلَا يَشْكُرُونَ٣٥
تەفسیری ئاسان
بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رووبومه‌که‌ی بخۆن، له‌وه‌ش که به‌ده‌ستی خۆیان له‌و به‌رو بوومانه دروستی ده‌که‌ن (وه‌کو دۆشاو و سرکه و شه‌ربه‌ت و... هه‌روه‌ها جێگه‌ی تێڕامانه که: ئاده‌میزاد ورد بێته‌وه له دانه دانه‌ی ئه‌و به‌روبوومانه، چۆن پێچراونه‌ته‌وه، قه‌باره‌یان، ڕه‌نگیان، بۆنیان، تامیان.... هتد) ئایا له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو نازو نیعمه‌تانه‌وه سوپاسگوزاری ناکه‌ن؟!
سُبْحَٰنَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلْأَزْوَٰجَ كُلَّهَا مِمَّا تُنۢبِتُ ٱلْأَرْضُ وَمِنْ أَنفُسِهِمْ وَمِمَّا لَا يَعْلَمُونَ٣٦
تەفسیری ئاسان
پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌ی هه‌ر هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کانی به‌جووت دروست کردووه له‌وه‌ی له زه‌ویدا ده‌ڕۆیت، له خۆیشیان، له‌و شتانه‌ش که نایزانن (له سه‌رده‌می عیلم و زانستیدا ڕوون بۆته‌وه: که هه‌موو به‌دیهێنراوان_مادی و مه‌عنه‌وی_جووتن).
وَءَايَةٌۭ لَّهُمُ ٱلَّيْلُ نَسْلَخُ مِنْهُ ٱلنَّهَارَ فَإِذَا هُم مُّظْلِمُونَ٣٧
تەفسیری ئاسان
هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌کی ئاشکرای تر بۆیان، شه‌وه، که پۆشاکی ڕووناکی ڕۆژی له‌به‌ر داده‌ماڵین، به‌و هۆیه‌وه دنیایان لێ تاریك ده‌بێت.
وَٱلشَّمْسُ تَجْرِى لِمُسْتَقَرٍّۢ لَّهَا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ ٱلْعَزِيزِ ٱلْعَلِيمِ٣٨
تەفسیری ئاسان
خۆریش له گه‌ردش و سوڕانه‌وه‌ی خۆیدا به‌رده‌وامه و به‌ره‌و سره‌وت ده‌چێت، یاخود به ده‌وری چه‌قی خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه، بێگومان ئه‌وه توانای زاتێکی باڵاده‌ست و زانا ده‌رده‌خات (که هه‌موو شتێکی به ڕێکوپێکی دروست کردووه).
وَٱلْقَمَرَ قَدَّرْنَٰهُ مَنَازِلَ حَتَّىٰ عَادَ كَٱلْعُرْجُونِ ٱلْقَدِيمِ٣٩
تەفسیری ئاسان
هه‌روه‌ها کات و شوێنی هه‌ڵهاتنی مانگیشمان دیاری کردووه (هه‌ر شه‌وێك له‌کاتێکی دیاریکراو و شوێنێکی دیاریکراودا هه‌ڵدێت، ڕاده‌ی ئه‌و ڕوناکیه‌ش که ده‌که‌وێته سه‌ری جیاوازه، هه‌تا (سه‌رئه‌نجام هه‌موو مانگێك له ڕواڵه‌تدا) وه‌ك چیلکه‌یه‌کی وشکی باریك ده‌نوێنێت.
لَا ٱلشَّمْسُ يَنۢبَغِى لَهَآ أَن تُدْرِكَ ٱلْقَمَرَ وَلَا ٱلَّيْلُ سَابِقُ ٱلنَّهَارِ ۚ وَكُلٌّۭ فِى فَلَكٍۢ يَسْبَحُونَ٤٠
تەفسیری ئاسان
نه خۆر بۆی هه‌یه به مانگ بگات (له هێڵ و ڕێڕه‌وی خۆی ده‌ربچێت)، نه شه‌ویش پێش ڕۆژ ده‌که‌وێت، به‌ڵکو هه‌ریه‌که‌یان له خولگه‌ی تایبه‌تی خۆیاندا مه‌له ده‌که‌ن و به ئاسانی ده‌سوڕێنه‌وه.
وَءَايَةٌۭ لَّهُمْ أَنَّا حَمَلْنَا ذُرِّيَّتَهُمْ فِى ٱلْفُلْكِ ٱلْمَشْحُونِ٤١
تەفسیری ئاسان
به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کی تر له هێزو ده‌سه‌ڵاتمان بۆیان، ئه‌وه‌یه که به‌ڕاستی ئێمه نه‌وه‌کانیانمان له که‌شتیه‌که‌دا هه‌ڵگرت (مه‌به‌ست که‌شتی-نوح- ه که به باپیره گه‌وره‌ی دووهه‌می ئاده‌میزاد ده‌درێته قه‌ڵه‌م).
وَخَلَقْنَا لَهُم مِّن مِّثْلِهِۦ مَا يَرْكَبُونَ٤٢
تەفسیری ئاسان
هه‌روه‌ها که‌شتی و هۆکاری تری هاتوچۆی له وێنه‌ی ئه‌و بۆ سازاندوون، (که هۆکاره‌کانی گواستنه‌ی ئاسمانی و زه‌مینی و ده‌ریایی ده‌گرێته‌وه، چونکه هه‌ر خوا به‌دیهێنه‌ری ئاده‌میزاد و ماده خاو و سوته‌مه‌نی و... هتد
وَإِن نَّشَأْ نُغْرِقْهُمْ فَلَا صَرِيخَ لَهُمْ وَلَا هُمْ يُنقَذُونَ٤٣
تەفسیری ئاسان
خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت نوقمیان ده‌که‌ین، ئه‌و کاته که‌س نی یه بێت به هاواریانه‌وه و ڕزگاریش ناکرێن له مردن.....
إِلَّا رَحْمَةًۭ مِّنَّا وَمَتَٰعًا إِلَىٰ حِينٍۢ٤٤
تەفسیری ئاسان
مه‌گه‌ر ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی ئێمه مۆڵه‌تیان بدات تا ماوه‌یه‌کی دیاریکراو به‌هره له ژیان وه‌ربگرن.
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّقُوا۟ مَا بَيْنَ أَيْدِيكُمْ وَمَا خَلْفَكُمْ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ٤٥
تەفسیری ئاسان
کاتێکیش به‌بێ باوه‌ڕان بوترێت: خۆتان له‌و سزایه بپارێزن که به‌سه‌ر گه‌لانی پێشوودا هات، هه‌روه‌ها له سزای داهاتووتان، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێ بکرێت، (که‌چی هه‌ر باکیان نیه).
وَمَا تَأْتِيهِم مِّنْ ءَايَةٍۢ مِّنْ ءَايَٰتِ رَبِّهِمْ إِلَّا كَانُوا۟ عَنْهَا مُعْرِضِينَ٤٦
تەفسیری ئاسان
هیچ ئایه‌ت و به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کیان له ئایه‌ت و به‌ڵگه‌کانی په‌روه‌ردگاریان بۆ نایه‌ت که پشتی تێ نه‌که‌ن و ڕووی لێ وه‌رنه‌گێڕن.
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ أَنفِقُوا۟ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَنُطْعِمُ مَن لَّوْ يَشَآءُ ٱللَّهُ أَطْعَمَهُۥٓ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍۢ٤٧
تەفسیری ئاسان
کاتێکیش پێیان بوترێت ببه‌خشن له‌وه‌ی که خوا پێی به‌خشیون، ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون به‌وانه ده‌ڵێن که باوه‌ڕیان هێناوه: ئایا ئێمه خواردن بده‌ین به که‌سێك ئه‌گه‌ر خوا بیوستایه خۆراکی پێ ده‌به‌خشی؟ ئێوه هه‌ر له گومڕایی و سه‌رلێشێواوییه‌کی ئاشکرادا گیرتان خواردووه!!
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ٤٨
تەفسیری ئاسان
بێ باوه‌ڕان: به گومانه‌وه ڕوو به‌ئیمانداران ده‌ڵێن: باشه، ئه‌گه‌ر قیامه‌ت و لێ پرسینه‌وه ڕاسته، که‌ی ئه‌و کاته دێت ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟!
مَا يَنظُرُونَ إِلَّا صَيْحَةًۭ وَٰحِدَةًۭ تَأْخُذُهُمْ وَهُمْ يَخِصِّمُونَ٤٩
تەفسیری ئاسان
ئه‌وانه ته‌نها چاوه‌ڕێی یه‌ك شریخه و ده‌نگێکی زۆر گه‌وره‌ی سامناك نه‌بێت چاوه‌ڕێی هیچی تر ناکه‌ن، که هه‌موویان ده‌پێچێته‌وه (کۆتایی به ژیانیان ده‌هێنێت) له‌کاتێکدا که سه‌رگه‌رمی کاروباری دنیای خۆیانن، سه‌رگه‌رمی کێشه و به‌ربه‌ره‌کانێی ناحه‌قن.
فَلَا يَسْتَطِيعُونَ تَوْصِيَةًۭ وَلَآ إِلَىٰٓ أَهْلِهِمْ يَرْجِعُونَ٥٠
تەفسیری ئاسان
ئه‌وسا ئیتر نه ده‌توانن ڕاسپارده‌یه‌ك بگه‌یه‌نن، نه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو ماڵ و منداڵیان (چونکه هه‌موویان له‌ناوچوون، هه‌موویان خامۆش بوون).
وَنُفِخَ فِى ٱلصُّورِ فَإِذَا هُم مِّنَ ٱلْأَجْدَاثِ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يَنسِلُونَ٥١
تەفسیری ئاسان
پاشان هه‌ر که فوو ده‌کرێت به- صور- دا، ده‌ستبه‌جێ خێرا هه‌موویان له گۆڕه‌کانیان له توێی خاکه‌وه به‌په‌له دێنه ده‌ره‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان (که‌س ناتوانێت سه‌رپێچی بکات، یان خۆی بدزێته‌وه).
قَالُوا۟ يَٰوَيْلَنَا مَنۢ بَعَثَنَا مِن مَّرْقَدِنَا ۜ ۗ هَٰذَا مَا وَعَدَ ٱلرَّحْمَٰنُ وَصَدَقَ ٱلْمُرْسَلُونَ٥٢
تەفسیری ئاسان
به سه‌رسامیه‌کی زۆره‌وه ده‌ڵێن: ئه‌ی هاوار ئه‌وه کێ ئێمه‌ی زیندوو کرده‌وه؟ کێ ئێمه‌ی له شوێنی ڕاکشانمان له گۆڕه‌کانمان ده‌رهێنا؟ (ئه‌وسا ئیمانداران، یان فریشته‌کان یان خوای گه‌وره خۆی ده‌فه‌رموێت): ئائه‌مه به‌ڵێنی خوای میهره‌بانه و پێغه‌مبه‌رانیش له هه‌وڵدانی ئه‌و ڕۆژه ڕاستیان کردووه.
إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةًۭ وَٰحِدَةًۭ فَإِذَا هُمْ جَمِيعٌۭ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ٥٣
تەفسیری ئاسان
له‌وماوه‌یه‌دا هیچ ڕوونادات جگه‌له ده‌نگێکی گه‌وره‌ی کوتوپڕ نه‌بێت، جاده‌ستبه‌جێ هه‌موویان لای ئێمه ئاماده‌کراون.
فَٱلْيَوْمَ لَا تُظْلَمُ نَفْسٌۭ شَيْـًۭٔا وَلَا تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ٥٤
تەفسیری ئاسان
ئینجا ئه‌م جاره ده‌درێت: ئه‌مڕۆ هیچ که‌س سته‌می لێ ناکرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، خه‌ڵکینه دڵنیابن که: ته‌نها پاداشتی کارێك ده‌درێنه‌وه که ده‌تانکرد.
إِنَّ أَصْحَٰبَ ٱلْجَنَّةِ ٱلْيَوْمَ فِى شُغُلٍۢ فَٰكِهُونَ٥٥
تەفسیری ئاسان
به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ به‌هه‌شتیه‌کان له‌ناو خۆشی و شادی و کامه‌رانیه‌کی بێ وێنه‌دا سه‌رگه‌رمن.
هُمْ وَأَزْوَٰجُهُمْ فِى ظِلَٰلٍ عَلَى ٱلْأَرَآئِكِ مُتَّكِـُٔونَ٥٦
تەفسیری ئاسان
خۆیان و هاوسه‌رانیان له ژێر سێبه‌ری دره‌ختی جوان و چڕ‌و پڕدا له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان شانیان داداوه.
لَهُمْ فِيهَا فَٰكِهَةٌۭ وَلَهُم مَّا يَدَّعُونَ٥٧
تەفسیری ئاسان
میوه‌هاتی زۆر‌و جۆراو جۆریان له‌وێدا پێشکه‌ش ده‌کرێت، هه‌روه‌ها هه‌رچی داوای بکه‌ن و حه‌زی لێ بکه‌ن ده‌ستبه‌جێ ئاماده‌یه (له خواردن و خواردنه‌وه، له جل و به‌رگی جوان، له جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆش، له هۆکاری هاتوچۆ، له هه‌زاران نازو نیعمه‌تی بێ‌شومار).
سَلَٰمٌۭ قَوْلًۭا مِّن رَّبٍّۢ رَّحِيمٍۢ٥٨
تەفسیری ئاسان
هاوڕێ له‌گه‌ڵ سڵاو ڕێزدا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری میهره‌بان و دلۆڤانه‌وه.
وَٱمْتَٰزُوا۟ ٱلْيَوْمَ أَيُّهَا ٱلْمُجْرِمُونَ٥٩
تەفسیری ئاسان
له‌ولاشه‌وه یاخیه‌کان پێیان ده‌وترێت: ئاده‌ی تاوانبار‌و گوناهکاران، جیاببنه‌وه.
۞ أَلَمْ أَعْهَدْ إِلَيْكُمْ يَٰبَنِىٓ ءَادَمَ أَن لَّا تَعْبُدُوا۟ ٱلشَّيْطَٰنَ ۖ إِنَّهُۥ لَكُمْ عَدُوٌّۭ مُّبِينٌۭ٦٠
تەفسیری ئاسان
ئه‌وسا خوای گه‌وره گله‌یی له یاخیه‌کانی نه‌وه‌ی ئاده‌م ده‌کات و ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، مه‌گه‌ر من پێم ڕانه‌گه‌یاندن که شه‌یتان نه‌په‌رستن، چونکه ئه‌و به‌ڕاستی دوژمنی ئاشکراتانه.
وَأَنِ ٱعْبُدُونِى ۚ هَٰذَا صِرَٰطٌۭ مُّسْتَقِيمٌۭ٦١
تەفسیری ئاسان
به‌ڵکو ته‌نها من بپه‌رستن که هه‌ر ئه‌مه‌یه ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.
وَلَقَدْ أَضَلَّ مِنكُمْ جِبِلًّۭا كَثِيرًا ۖ أَفَلَمْ تَكُونُوا۟ تَعْقِلُونَ٦٢
تەفسیری ئاسان
بێگومان شه‌یتان خه‌ڵکێکی زۆری له ئێوه گومڕا کرد، جا ئایا بۆچی ژیر نه‌بوون.
هَٰذِهِۦ جَهَنَّمُ ٱلَّتِى كُنتُمْ تُوعَدُونَ٦٣
تەفسیری ئاسان
ئه‌مه ئه‌و دۆزه‌خه‌یه که جاران پێی ده‌ترسێنران.
ٱصْلَوْهَا ٱلْيَوْمَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ٦٤
تەفسیری ئاسان
ده‌بێت ئه‌مڕۆ بگه‌یه‌نرێنه ناوی له سه‌رئه‌نجامی بێ باوه‌ڕیتاندا و ببرژێن تیایدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕتان پێی نه‌بوو.
ٱلْيَوْمَ نَخْتِمُ عَلَىٰٓ أَفْوَٰهِهِمْ وَتُكَلِّمُنَآ أَيْدِيهِمْ وَتَشْهَدُ أَرْجُلُهُم بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ٦٥
تەفسیری ئاسان
ئه‌مڕۆ مۆر ده‌نێن به ده‌میاندا و قسه‌یان بۆ ناکرێت، به‌ڵکو ده‌ستیان قسه‌مان بۆ ده‌کات، قاچیشیان شایه‌تی ده‌دات به‌و کار‌و کرده‌وانه که ئه‌نجامیان ده‌دا (ده‌رباره‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی که ئه‌نجامیان داوه، کاتێك شریتی کاسێت و ڤیدیۆ و سی دی و دیسك قسه‌مان بۆ ده‌که‌ن باوه‌ڕ بوون به‌قسه‌کردنی ده‌ست و قاچ و... هتد، ئاسانه).
وَلَوْ نَشَآءُ لَطَمَسْنَا عَلَىٰٓ أَعْيُنِهِمْ فَٱسْتَبَقُوا۟ ٱلصِّرَٰطَ فَأَنَّىٰ يُبْصِرُونَ٦٦
تەفسیری ئاسان
خوا نه‌ناسان بۆ بیرێك ناکه‌نه‌وه خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت چاویان کوێر ده‌که‌ین و شوێنه‌واری نایه‌ڵین، ئه‌و کاته ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به ڕێگا‌که‌دا بڕۆن، چۆن ده‌توانن ڕێگه‌که ببینن و پێشبڕکێ بکه‌ن؟!
وَلَوْ نَشَآءُ لَمَسَخْنَٰهُمْ عَلَىٰ مَكَانَتِهِمْ فَمَا ٱسْتَطَٰعُوا۟ مُضِيًّۭا وَلَا يَرْجِعُونَ٦٧
تەفسیری ئاسان
یاخود ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هه‌ر له جێگه‌ی خۆیان (له‌و جێگه‌دا که تاوانی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن) گۆج و ئیفلیجیان ده‌که‌ین، یان ڕووخساریان ده‌خه‌ینه شێوه‌ی ئاژه‌ڵ و جانه‌وه‌ره‌وه، ئه‌وسا ئیتر ناتوانن نه به‌ره‌و پێش بچن، نه بگه‌ڕێنه‌وه دواوه.
وَمَن نُّعَمِّرْهُ نُنَكِّسْهُ فِى ٱلْخَلْقِ ۖ أَفَلَا يَعْقِلُونَ٦٨
تەفسیری ئاسان
خۆ ئاشکرایه ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی درێژی پێ ببه‌خشین. جوانی و ڕواڵه‌تی بۆ ناهێڵین، جا ئایا بۆ ژیریان ناخه‌نه کار؟!
وَمَا عَلَّمْنَٰهُ ٱلشِّعْرَ وَمَا يَنۢبَغِى لَهُۥٓ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌۭ وَقُرْءَانٌۭ مُّبِينٌۭ٦٩
تەفسیری ئاسان
(دیاره خوا نه‌ناسان ئایاته‌کانی قورئانیان به شیعر داوه‌ته قه‌ڵه‌م و پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم به شاعیر، بۆیه ده‌فه‌رموێت): وه‌نه‌بێت شیعرمان فێر کردبێت، شیعر وتنیش له‌و قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌وه‌ی که فێرمان کردووه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌و قورئانێکی ئاشکراو ڕوونه.
لِّيُنذِرَ مَن كَانَ حَيًّۭا وَيَحِقَّ ٱلْقَوْلُ عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ٧٠
تەفسیری ئاسان
ئه‌م قورئانه بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سانه بێداربکاته‌وه که زیندوون (دڵ و عه‌قڵیان زیندوو هۆشیاره) تا بڕیاری خوا له‌سه‌ر کافران جێبه‌جێ بکرێت (بڕیاری سه‌رگه‌ردانی دنیا و سزای قیامه‌ت، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی پێ نه‌که‌ن).
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا خَلَقْنَا لَهُم مِّمَّا عَمِلَتْ أَيْدِينَآ أَنْعَٰمًۭا فَهُمْ لَهَا مَٰلِكُونَ٧١
تەفسیری ئاسان
باشه ئه‌و خه‌ڵکه سه‌رنجیان نه‌داوه که به‌ڕاستی به ده‌سه‌ڵاتی خۆمان ماڵاتمان بۆ درووست کردوون و ئه‌وان بوون به‌خاوه‌نی؟
وَذَلَّلْنَٰهَا لَهُمْ فَمِنْهَا رَكُوبُهُمْ وَمِنْهَا يَأْكُلُونَ٧٢
تەفسیری ئاسان
ئینجا ئه‌و ماڵاته‌مان ڕام هێناوه بۆیان، هه‌ندێکی بۆ سواری به‌کار ده‌هێنن، له گۆشتی هه‌ندێکیشیان ده‌خۆن.
وَلَهُمْ فِيهَا مَنَٰفِعُ وَمَشَارِبُ ۖ أَفَلَا يَشْكُرُونَ٧٣
تەفسیری ئاسان
هه‌روه‌ها سوود و قازانجی زۆریان لێ ده‌بینن (جگه له‌وانه‌ی باسکرا، بۆ زه‌وی کێڵان و ئاو هێنان،...) شیره‌که‌ی ده‌خۆن (جۆره‌ها خۆراکی تری لێ دروست ده‌که‌ن) جا ئایا ئه‌وه بۆ سوپاسی خوای به‌خشنده ناکه‌ن له‌سه‌ری؟!
وَٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ ءَالِهَةًۭ لَّعَلَّهُمْ يُنصَرُونَ٧٤
تەفسیری ئاسان
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌ته ئاشکرایه، نه‌فامان: له جیاتی خواپه‌رستیی، بت و شتی تر ده‌په‌رستن و بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌نگانه‌دا کۆمه‌کی بکرێن‌و سه‌ربخرێن.
لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَهُمْ وَهُمْ لَهُمْ جُندٌۭ مُّحْضَرُونَ٧٥
تەفسیری ئاسان
به‌ڵام ناتوانن سه‌ریان بخه‌ن به‌ڵکو هه‌ر ئه‌مان بوونه‌ته سه‌رباز و پاسه‌وان بۆ بته‌کان و هه‌میشه له خزمه‌تیاندا ئاماده کراون.
فَلَا يَحْزُنكَ قَوْلُهُمْ ۘ إِنَّا نَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ٧٦
تەفسیری ئاسان
ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم قسه و گوفتاری ئه‌وانه غه‌مبارت نه‌کات، چونکه به‌ڕاستی ئێمه ئاگاداری ئه‌وه‌ین که ده‌یشارنه‌وه و ئه‌وه‌ش ئاشکرای ده‌که‌ن.
أَوَلَمْ يَرَ ٱلْإِنسَٰنُ أَنَّا خَلَقْنَٰهُ مِن نُّطْفَةٍۢ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٌۭ مُّبِينٌۭ٧٧
تەفسیری ئاسان
ئایا ئاده‌میزاد سه‌رنجی نه‌داوه که: ئێمه بێگومان دروستمان کردووه له نوتفه‌یه‌ك، که‌چی خێرا بووه‌ته دوژمنێکی ئاشکراو دژایه‌تیمان ده‌کات؟!
وَضَرَبَ لَنَا مَثَلًۭا وَنَسِىَ خَلْقَهُۥ ۖ قَالَ مَن يُحْىِ ٱلْعِظَٰمَ وَهِىَ رَمِيمٌۭ٧٨
تەفسیری ئاسان
نموونه‌ی لاوازیی وبێ ده‌سه‌ڵاتی بۆ ئێمه هێناوه‌ته‌وه و به‌دیهاتنی خۆی له‌بیر کردووه، ده‌یوت: کێ ئه‌م ئێسکانه زیندوو ده‌کاته‌وه له کاتێکدا که ڕزیوو و پروکاون؟!
قُلْ يُحْيِيهَا ٱلَّذِىٓ أَنشَأَهَآ أَوَّلَ مَرَّةٍۢ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ خَلْقٍ عَلِيمٌ٧٩
تەفسیری ئاسان
پێیان بڵێ: ئه‌و زاته‌ی که یه‌که‌مجار دروستی کرد، هه‌ر ئه‌ویش زیندووی ده‌کاته‌وه، ئه‌و به‌هه‌موو دروستکراوێک زانا‌و ئاگایه (دروستکردن و دروستکردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێکی لا ئاسانه)....
ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُم مِّنَ ٱلشَّجَرِ ٱلْأَخْضَرِ نَارًۭا فَإِذَآ أَنتُم مِّنْهُ تُوقِدُونَ٨٠
تەفسیری ئاسان
ئه‌و زاته‌ی که له دره‌ختی سه‌وز ئاگرتان بۆ به‌دی ده‌هێنێت، ئیتر ئێوه دایده‌گرسێنن.
أَوَلَيْسَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِقَٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يَخْلُقَ مِثْلَهُم ۚ بَلَىٰ وَهُوَ ٱلْخَلَّٰقُ ٱلْعَلِيمُ٨١
تەفسیری ئاسان
ئایا ئه‌و زاته‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه ناتوانێت دووباره وه‌ک خۆیان دروستیان بکاته‌وه؟! به‌ڵێ (زۆر چاک ده‌توانێت چونکه ئه‌و زاته له دروستکردن و داهێناندا به توانا و زانایه.
إِنَّمَآ أَمْرُهُۥٓ إِذَآ أَرَادَ شَيْـًٔا أَن يَقُولَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ٨٢
تەفسیری ئاسان
بێگومان هه‌ر کاتێک فه‌رمانی خوا ده‌رچوو، ویستی شتێک جێبه‌جێ بکات و بیهێنێته دی، پێی ده‌ڵێت ببه، ئه‌ویش ده‌ستبه‌جێ و بێ دواکه‌وتن پێش دێت و ئه‌نجام ده‌درێت و دروست ده‌بێت.
فَسُبْحَٰنَ ٱلَّذِى بِيَدِهِۦ مَلَكُوتُ كُلِّ شَىْءٍۢ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ٨٣
تەفسیری ئاسان
پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌ی جڵه‌وی هه‌موو شتێکی به‌ده‌سته، هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه.
